Smiley face
Smiley face
Smiley face

جوتیارانی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا

2018-02-05 11:28:31



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


به‌هۆی خه‌رجنه‌کردنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌، به‌شێک له‌ جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌ و داوای خه‌رجکردنی پاره‌ی گه‌نمه‌کانیان کرد.


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی گه‌نمی هه‌ڵه‌بجه‌، که‌ به‌ سایلۆکه‌ ناسراوه‌، ژماه‌یه‌ک له‌ جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌ و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیشدا داواکارییه‌کانیان بۆ حکومه‌تی عێراقی خسته‌ڕوو.


له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا هۆشمه‌ند قادر، به‌ناوی جوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ڵبه‌جه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه‌ که‌ تیایدا هاتبوو: وه‌ک ئه‌و جوتیارانه‌ی که‌ بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ پاره‌ی گه‌نمه‌کانمان بۆ خه‌رج نه‌کراوه‌، هه‌ستاوین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی داواکارییه‌کانمان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ خه‌رجکردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ لای حکومه‌تی عێراقی ماوه‌.

 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ته‌نها پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگاکانی هه‌رێم ماوه‌ خه‌رج بکرێت، له‌ کاتێکدا ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی بازرگانی حکومه‌تی عێراق گه‌نمه‌کانمان ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراقی کردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا وه‌ڵاممانه‌ نه‌درێته‌وه‌ هه‌ڵوێستی تر ده‌گرینه‌به‌ر، هه‌ر سبه‌ینێش سه‌رجه‌م جوتیارانی هه‌رێم له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌که‌ین.


دواتر بورهان شێخ عیزه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: لای خۆمانه‌وه‌ پشتگیری ته‌واو له‌ داواکاری ئه‌م جوتیارانه‌ ده‌که‌ین، ئێمه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣ تا ئه‌مساڵ بڕی ١٢٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نممان له‌ جوتیاران وه‌رگرتووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتیش به‌ ڕێژه‌ی له‌٦٥٪ پاره‌که‌یان وه‌رگرتووه‌.

 


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی جوتیاران ئه‌وه‌یه‌، که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک دیارینه‌کراوه‌ بۆ دابه‌شکردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ ماویانه‌، له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌یه‌ک له‌ پاره‌کانیشیان ببڕێت، به‌ڵام هێشتا به‌ نوسراوی فه‌رمی به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ چه‌نده‌ که‌ لێیان ده‌بڕدرێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin