Smiley face
Smiley face
Smiley face

هۆڵەندا باڵیۆزی خۆی لە تورکیا کشاندەوە

2018-02-05 15:04:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هۆڵەندا باڵیۆزی خۆی لە تورکیا گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی و کۆتایی هێنا بە پەیوەندییە دبلۆماتییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە ڕاگەیەندراوێک-دا گەڕاندنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تورکیا ئاشکراد.

 

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەروەی هۆڵەندا-دا هاتووە:"تورکیا لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧وە تا ئێستا ڕێگانادات کە باڵیۆزی هۆڵەندا لەو وڵاتەدا ئەرکەکانی بەجێ بێنێت، بۆیە حکومەتی هۆڵەندا بڕیاری دا کە بە شێوەی فەرمی باڵیۆزی باڵای خۆی لە تورکیادا بگەڕێنێتەوە و چیدی لە تورکیا باڵیۆزمان نابێت".

 

هەروەها، هاتووە:"ڕێگاش نادەین تورکیا باڵیۆزی نوێ لە هۆڵەندادا دیاری بکات و بە حکومەتی تورکیاشمان ڕاگەیاندووە".

 

جێگای ئاماژەیە کە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هۆڵەندا ڕێگای نەدا سیاسەتمەدارانی تورکیا لە هۆڵەندادا میتینگ بەڕێوەببەن، پاش ئەوە حکومەتی تورک ڕایگەیاند، کە باڵیۆزی هۆڵەندا بۆی نییە بچێتە ئەنقەرە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin