Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سێ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠ بومەلەرزە لە سلێمانی داوە

2018-02-06 09:53:41



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە لە سێ کاتژمێری شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ بومەلەرزە لە وێستگەی ئەزمەڕی شاری سلێمانی تۆمارکراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو بۆ ٣ی بەرەبەیان، زیاتر لە ٢٠ بومەلەرزە لە وێستگەی چیای ئەزمەڕ تۆمارکراوە، کە پلەکانیان لەنێوان ٥. ٢ و ١. ٣ پلەی ڕێختەر بووە.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بومەلەرزانە ٢٠کم لە داتا سەنتەری ئەزمەڕ دووربووە و بەهۆی ئەوەی لە درەنگانی شەودا بووە، هاوڵاتیان هەستیان پێنەکردووە.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ١٢/١١/٢٠١٧ ەوە سەدان بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستانی داوە، کە بەهێزترینیان بومەلەرزەی یەکەم بوو، کە گوڕەکەی ٣. ٧ بوو و بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار خانوو زیانیان بەرکەوت و بەسەدانیتش بەکەڵکی ژیان تێکردن نەمان.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin