Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان لە دژی سوپای تورک بڵاوکرایەوە

2018-02-06 15:05:46



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگەی لە دژی هێزەکانی سوپای تورک لە چەلێی سەربە جولەمێرگ بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا ١٠ سەربازی تورک کوژرابوون و  پێنجی دیکەش بریندار بوبوون.

 

ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ١ی شوباتی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەلی بڵاوکردەوە کە لە سەر گردی کۆردینە لە دژی سوپای تورک ئەنجامیان دابوو.

 

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو: ڕۆژی ١ی شوبات کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی لە سەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی تورک کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.


 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ئێرە کلیک بکە

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin