Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی عەفرین پەرلەمانتارانی سوید بە پێوە وەستان

2018-02-07 09:43:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی سوید بە مەبەستی ڕێزگرتن لە شەهیدانی عەفرین خولەکێک بە پێوە وەستان.

 

دوێنێ لە دانیشینی پەرلەمانی سویددا بەمەبەستی ڕێزگرتن لە شەهیدان و بەرخۆدانی عەفرین، پەرلەمانتاران خولەکێک بە بێدەنگی بە پێوە وەستان.

 

پەرلەمانتارانی پارتیی چەپ و پارتیی سەوزەکانی سوید، بە شاڵی سەوز و سوور و زەردەوە لە پەرلەماندا ئامادەبوون، ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی سوید یەکێک لەو شاڵانەی بە دیاری دایە مارگۆت واڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید.

 

پاشان ئامینە کاکە باوە داوای لە پەرلەمانتارانی پەرلەمان کرد، کە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی کە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکەوە شەهیدکراون خولەکێک بەبێدەنگی بە پێوە بوەستن، پەرلەمانتارانیش داکەیان قبوڵکرد و ڕێز لە شەهیدان گیرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin