Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرەنسا: تورکیا لە عەفرین مافە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە

2018-02-07 13:28:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژان ئیڤ لۆ دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، کە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانە.

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفیزیۆنی بی ئیف ئیم باسی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینی کرد.

 

ژان ئیڤ لۆ دریان وتی: پێکهێنانی ئاسایش لە سنوورەکان بە واتای کوشتاری هاوڵاتییانی مەدەنی نییە، ئەوە دەبێت شەرمەزار بکرێت، لە کاتێکدا کە سوریا بەرەو ئارامی دەچێت نابێت تورکیا شەڕێکی دیکە لە سوریادا هەڵگیرسێنێتەوە.

 

لۆ دریان، وتیشی: مافەکانی هاوڵاتییانی سوریا لەلایەن تورکیا و هەروەها ئێران و بەڕێوبەرایەتی شامیشەوە پێشێل دەکرێت کە هێرش دەکەنە سەر ئیدلب.

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا سوپای تورک سەربازەکانی لە خاکی تورکیا دەکشێنێتەوە یان نا وتی، هەمووان دەبێت هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە، نەک تەنیا تورکیا بەڵکو ئێران و حزبوڵاش پێویستە لە خاکی سوریا بچنە دەرەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin