Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارتیی سەوزی ئوسترالیا لە بارەی عەفرینەوە نامەیەکی بۆ حکومەت نارد

2018-02-07 13:52:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕیچارد دی ناتالێ، سەرۆکی پارتی سەوزی ئوسترالیا لە نامەیەک دا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە داگیرکاریی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین.

 

لە بارەی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرۆکی گشتیی پارتی سەوزی ئوسترالیا نامەیەکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا نارد.

 

لە نامەکەی دی ناتالێ دا هاتووە: ئۆپەراسیۆنی حکومەتی تورک لە بە ئاسایش ترین و ئارامترین ناوچەی سوریادا ئازارێکی گەورەی مرۆییە و پرۆسەی ئاشتی لە سوریادا دوادەخات.

 

لە بەردەوامی نامەکەدا هاتووە: ئەو هێرشە لە دژی گەلێکدا ڕوویداوە، کە لە دژی داعشدا شەریان کردووە و خەڵکی ئێزدییان لە کۆمەڵکوژکردن ڕزگارکردووە، نابێت حکومەتی ئوسترالیا چاوی بە سەر ئەو هێرشەدا دابخات، داواتان لێدەکەم کە هێرشی حکومەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار بکەن و بکەونە هەوڵدانەوە لە کۆمەڵگای نێدەوڵەتیدا بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin