Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا داوایەکی ئاراستەی تورکیا کرد

2018-02-07 14:05:37



رۆژنیوز - ناوەندی هەوقاڵەکان

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە پێویستە تورکیا کۆتایی بە دۆخی نائاسایی بێنێت و زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات.

 

هیزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژانەیدا باسی نالەباربوونی ئازادیی ڕادەربڕینی لە تورکیادا کرد.

 

هیزەر نوێرت وتی: لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ دۆخی تەنەر کیلیچ، سەرۆکی لقی تورکیای ئامنستی ئینتەرناشناڵ، هەروەها پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتەمەدارە زیندانییەکان لە تورکیادا.

 

لە بەردەوامیشدا وتی: بەردەوامبوونی دۆخی نائاسایی لە تورکیادا زیانی زۆری گەیاندووە بە ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتەدا و ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە، ڕێکس تەیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەچێتە تورکیا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا وتوویەتی: پێویستە حکومەتی تورک کۆتایی بە دۆخی نائاسایی بێنێت و گیراوە سیاسییەکان ئازاد بکات، چونکە حکومەتی تورکیا لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا بەرپرسیارە لەو بارەیەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin