Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەفرین بووە بە ڕۆژەڤی سەرەکیی میدیاکانی جیهان

2018-02-08 10:01:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین لە بەرامبەر هێرشی سوپای تورک بۆ داگیرکردنی ئەو کانتۆنە ڕۆژەڤی سەرەکی میدیاکانی جیهانە.

 

ئەمڕۆ ٢٠ ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەمە لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاسۆشیتد پرێس، ڕۆژنامەی لۆ مۆند و فازی ئەڵمانی باسی عەفرینیان کرد.

 

ڕۆژنامەی لۆ مۆندی فەرەنسی، ڕایگەیاند: هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین پێشڕەوی ناکات، سوپای تورک ١٠ هەزار ئەندامی سوپای ئازادی بەکارهێناوە و لە ڕێگای ئەو هێزانەوە خۆیان گەیاندووەتە چەند خاڵێکی سنووریی.

 

ڕۆژنامەکە، باسی لەوەش کردووە، کە چەتەکانی سەر بە سوپای تورک ئەشکەنجەی دڕندانەیان لە دژی بارین کۆبانێ، ژنەشەڕڤانی کورد ئەنجامداوە.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانییش ڕاگەیەندراوی قەسەدە-ی لە بارەی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر خوێندنگای مەیدانکێ و وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی عەفرینی بڵاوکردەوە و قسەکانی نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگەشی ڕاگەیاندووە، کە وتبووی لە هەوڵداندان بۆ چاککردنەوەی وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی عەفرین.

 

ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێس، لێدوانێکی ژەنرال پائۆل فونک، فەرماندەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعشی لە بارەی منبیجەوە بڵاوکردووەتەوە، کە وتبووی: هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە مانەوەیان لە منبیج.

 

هەروەها ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، کە ژەنراڵ فونک پاش هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین چووەتە منبیج بۆ ئەوەی ئەو ئاڵۆزییانە بنرخێبنێت، کە پێدەچێت بە هێرشی سوپای تورک زیاد بکەن، فونک لەبارەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە وتویەتی: کەس نەیدەتوانی ڕەقە ڕزگار بکات، بەڵام ئەوان کردیان.

 

ڕۆژنامەی فازی ئەڵمانیش ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورک هەوڵ دەدات وا بنوێنێت کە شەڕێکی پاک لە دژی کورد ئەنجام دەدات، بەڵام وێنەکانی سەر ئینتەرنێت پێچەوانەی ئەو بانگەشەیە دەسەلمێنن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin