Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنییەکان لەبارەی عەفرینەوە داواکارییەک ئاڕاستەی کەنەدا دەکات

2018-02-08 12:58:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنییەکانی کەنەدا داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، کە لە دژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی هەبێت و پشتگریریی گەلی کورد بکات.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنییەکانی کەنەدا بە ناردنی نامەیەک بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داواکارییەکی ئاڕاستەی حکومەت کرد.

 

ئەو کۆمیتەیە لە نامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەو دۆخەی لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێکهاتووە مەترسییەکی گەورەی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لەناوخۆی سوریادا دروستکردووە.

 

ئەوەش هاتووە: عەفرین یەکێک بووە لە ئارامترین ناوچەکانی سوریا، بۆیە دەیان هەزار ئاوارە ڕوویان کردووەتە ئەو کانتۆنە.

 

هەر لەونامەیەدا هاتووە: ئەرکی ئەخلاقیی حکومەتی کەنەدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە کە پشیتگیریی گەلی کورد بکەن، هێرش و داگیرکاریی حکومەتی تورک شەرمەزاربکەن و داوا لە حکومەتی تورک بکەن هێزەکانی لە عەفرین بکشێنێتەوە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin