Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێپێوانی چالاکوانی بیانی لە ئەوروپا دەستیپێکرد

2018-02-08 14:36:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێپێوانی ٢٠٠ چالاکوانی ئینتەرناشنال بە دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان، لە لوکزامبورگەوە بۆ ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکرد، هاوکات لە ڕێپێوانەکەدا هێرشی سەر عەفرینیش شەرمەزار دەکرێت.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ ڕێپێوانی چالاکوانانی ئینتەرناشناڵ لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپاوە، بە نوێنەرانی ٣٠ ناوەند و ڕێکخراو، لە شاری لوکزامبورگەوە دەستیپێکرد، وابڕیارە بە تێپەڕکردنی چەند شاری فەرەنسا بگەنە ستراسبورگ.

 

ئەو چالاکونانە پاش چوار ڕۆژ ڕێپێوان دەگەنە شاری مێتزی فەرەنسا و لەوێوە بە پاس دەچنە شاری لۆزانی سویسرا، لەوێشەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕێ دەپێون بەرەو جنێف.

 

ڕۆژی ١٦ی شوبات  گردبوونەوەیەکی گەورە لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف ئەنجام دەدرێت، پاش ئەو گردبوونەوەیە چالاکوانان بە پاس دەچنە ستراسبورگی فەرەنسا و لە ڕۆژی ١٧ی شوبات ڕێپێووانێکی جەماوەرری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin