Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە سیمینارێک یادی شەهید ڤیان جاف کرایەوە

2018-02-08 18:32:34



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

له‌ شارۆچکەی کۆیە، به‌ سیمینارێک یادی ١٢ ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی له‌یلا والی حسێن ناسراو به‌ ڤیان جاف کرایه‌وه‌.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە شاری هەولێر، بەبۆنەی یادی ١٢ ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی له‌یلا والی حسێن ناسراو به‌ ڤیان جاف، سمینارێکی بۆ پەخشان مەحمود، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕژاک ڕێکخست.

 

پەخشان مەحمود، لە سیمینارەکەدا، وتی: شەهید ڤیان لە کاتی ناسینی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بەشداریی ناو خەباتی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان بوو، ئەو لەوە تێگەیشت کە ڕێبەر ئۆجالان چی بۆ ژن کردووە، بەردەوام ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆی دووبارە دەکردەوە کە دەڵێت "شۆرشی باشور شۆرشی ژنە، تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت".

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو خۆراگرییەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەت لە عەفرین بەرێوەدەچێت لە سایەی تێکۆشان و قارەمانیێتیی هەڤاڵانی وەک شەهید ڤیان، دەستینا، ئارین و بێریتان و زیلانەکانە گەیشتووەتە ڕۆژی ئەمڕۆ، کە ئەم تێکۆشانە لە بەرامبەر هێزی ناتۆدا شەڕ دەکات.

 

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕژاک، جەختیشی کردەوە،: دەبێت ژنان و گەنجان بە تێکۆشان و بیر و باوەڕی شەهید ڤیانەوە بێنە مەیدانەکان و لەبەرامبەر بە داگیرکەران و نەیارانی کورد یەک هەڵوێست بن، تا یەک هەڵوێست نەبین هەموو ڕۆژێک دووچاری کۆمەڵکوژیی و لە ناوچوون دەبینەوە.

 

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان جاف پیشانی ئامادەبووان درا.

 

له‌یلا والی حسێن، ناسراو به‌ (ڤیان جاف) و (ڤیان کارۆخ) و (ڤیان سۆران) له‌ ساڵی ١٩٨١ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایکبووه‌ و له‌ به‌هاری ساڵی ١٩٩٧ به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌، له‌ شه‌وی ١/٢ی مانگی شوباتی ٢٠٠٦ له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانین به‌ دروشمی"سه‌رله‌نوێ واتادان به‌ گوته‌کانمان" چالاکییه‌کی گیانبازیی ئه‌نجامدا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin