Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی هاوڵاتییەك لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

2018-02-08 23:50:58



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

تەرمی گەنجێك لە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شاری هەڵەبجە دۆزرایەوە.

 

ئەمشەو، تەرمی هاوڵاتییەك لە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شاری هەڵەبجە دۆزرایەوە و تەرمەكەشی بۆ پشكنین ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی هەڵەبجە كراوە.

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی:"تەرمی گەنجێك كە دانیشتووی گەڕەكی پیرمحەمەدی شاری هەڵەبجەیە، دوای ئەوەی کە کوژراوە، لە شوێنی فڕێدانی پاشەڕۆ و زبڵی هەڵەبجە فڕێدراوە و لەلایەن تیمەکانمانەوە دۆزرایەوە".

 

 

ئەوەشی خستەڕوو:"گەنجەكە ناوی زریان كەمال-ە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و پیشەی شۆفێرە لە كۆمپانیای گارێكسە".

 

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشکرد:"پاش دۆزینەوەی تەرمەكەش بۆ پشكنینی زیاتر ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە و لێكۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی تاوانەکە دەستیپێكردووە".

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی ٣٩ ڕۆژدا، واتا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٥٠ هاوڵاتی له‌ باشوری کوردستان خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin