Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک گردبوونه‌وه‌یه‌کى بۆ شه‌رمه‌زارکردنى کوشتنى بێلان ئه‌نجامدا

2018-02-09 10:58:00



ڕۆژنیوز ـ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن


ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان – ڕژاک له‌ شارۆچکه‌ى کۆیه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کى بۆ شه‌رمه‌زارکردنى کوشتنى بێلان محه‌مه‌د ئه‌نجامدا و له‌ گردبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کرا، "شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن".


به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ـ ڕژاک له‌ شارۆچکه‌ی کۆیه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر، به‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک کوشتنی بێلانی ته‌مه‌ن ۲۰ ساڵى ئیدانه‌ کرد.


له‌ گردبوونه‌وه‌که‌دا له‌نجه‌ مه‌حمود ئه‌ندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لێدوانى ڕژاک-ى خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا هاتبوو: "ئێمه‌ وه‌ک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین و خاوه‌نداری خۆمان له‌ بێلان محه‌مه‌د ڕاده‌گه‌یه‌نین، بێلان هه‌ر کارێکی کردووه‌ شایانی ئه‌وه‌ نه‌بوو بکوژرێت".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ده‌بێ کۆمه‌ڵگای باشور باش بزانن و تێبگه‌ن ژن شه‌ره‌ف و ناموسی پیاو نیه‌، ئه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و ناموسی ئێمه‌یه‌، خاک و نیشتمانه‌".


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کرا: "ژنان خاوه‌نی هێز و توانای له‌ ڕاده‌به‌ده‌رن، نموونه‌ى چالاکیه‌ گیانبازییه‌که‌ی ئاڤێستا خابووره‌، که‌ شانازی هه‌موو ژنانی جیهانه‌، ئه‌وه‌ی ئاڤێستا خابوور کردی شه‌ره‌ف و ناموسی کوردانی پاراست، شه‌رف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن".


ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو: "له‌ کۆتایدا ده‌ڵێین ژنان گه‌وره‌ترین و گرانترین ئه‌رکیان له‌سه‌ر شانه‌، پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای باشور ئه‌و ڕاستییه‌ باش بزانن و هه‌وڵی خۆپه‌روه‌رده‌کردن بده‌ن، چیتر ئێمه‌ شه‌ره‌ف و ناموسی که‌س نین".


بێلان محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن ۲۰ ساڵ، شه‌وی ۲۰ له‌ سه‌ر ۲۱ى مانگی ڕابردوو له‌ گوندێکی سنوری شارۆچکه‌ى کۆیه‌ کوژرا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin