Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی چالاکوانانی ئینتەرناشنال بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

2018-02-10 10:31:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێپێوانی ٢٠٠ چالاکوانی ئینتەرناشناڵ بۆ ئازادیی ئۆجالان لە لوکسامبورگەوە بەرەو جنێف پێی ناوەتە سێیەمین ڕۆژییەوە.

 

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، ٢٠٠ چالاکوان لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە ڕێپێووانێکیان دەستپێکرد بە دروشمی "ئازادیی بۆ ئۆجالان و پێگەیەک بۆ کوردستان، نا بۆ هێرشەکانی سەر عەفرین"، تا سێیەمین ڕۆژی ڕێپێوانەکە، چالاکوانان نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر ڕۆیشتوون.

 

ئەو چالاکوانانە پاش ئەوەی ئەمڕۆ شارەکانی فەرەنسایان تێپەڕکرد گەیشتنە لۆزانی سویسرا و لەوێوە بەرەو جنێف  بەڕێکەوتن

 

وابڕیارە ڕۆژی ١٦ی شوبات  گردبوونەوەیەکی گەورە لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف ئەنجام بدرێت، پاش ئەو گردبوونەوەیە چالاکوانان بە پاس دەچنە ستراسبورگی فەرەنسا و لە ڕۆژی ١٧ی شوبات ڕێپێوانێکی جەماوەریی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدەن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin