Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست لە سوریا دەکات

2018-02-10 11:00:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاووتوێکردنی پێشنیاری ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لە سوریا، کۆدەبێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، ڕەشنووسنامەی داوای ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست لەلایە سوێدەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە و ئەو ئەنجومەنە لەو بارەیەوە کۆدەێتەوە.

 

پێشتر نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا داواین کردبوو کە ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست لە سوریا ڕابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێت یارمەتییەکانی بگەیەنێتە هاوڵاتیانی لێقەوماوی شەڕ.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin