Smiley face
Smiley face
Smiley face

کفری، پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی ئۆجالان کرایەوە

2018-02-10 16:43:54



ڕۆژنیوز ـ بۆتان گەرمیانی

 

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی کفری پێشانگایەکیان  بۆ کتێبەکانی ئۆجالان و ژنۆلۆژی کردەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم قاوەخانەی کەلتووری لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، پێشانگایەکیان بۆ کتێبی ژنۆلۆژی و بەشێک لە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە کردەوە.

 

دەرسیم ئارام، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دەربارەی کردنەوەی پێشانگاکە بۆ ڕۆژنیوز وتی:"ئەم پێشانگایەمان لە شارۆچکەی کفری کردووەتەوە بۆ کتێبەکانی بەڕێز ئۆجالان و کتێبی ژنۆلۆژی، کە کۆکراوەی تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئۆجالانە لەسە ژن".

 

 

وتیشی: ئامانجمان گەیاندنی فکر و فەلسەفەی  ڕێبەر ئاپۆیە بە کۆمەڵگا و ناساندنی کتێبی ژنۆلۆژییە بە ژنان، بۆ ئەوەی بە زانستی ژن کۆمەڵگایەکی نوێ دروستبکەین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin