Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا بەردەوامە لە پشتگیرییەکانی بۆ عەفرین.. بەوێنە

2018-02-11 09:15:57



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان بەردەوامن لە چالاکییە بێ وەستانەکانیان بۆ پشتگیریکردنی عەفرین و لە دەیان شاری ئەوروپا خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

 

ئێوارەی دوێنێ لە ٢٢ ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، دەنهاخی هۆڵەندا، لا ڕۆشێل، لیۆن و مارسیلیای فەرەنسا و ئوولم، هامبورگ، بێرێمەن، فرانکفورت، مونسوتەر، لوودویگسبێرگ، ساربروکێن و بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چەندین خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجامدرا و بە هەڵگرتنی ئاڵا و وتنەوەی دروشم و پێشکەشکردنی وتار پشتگیریی عەفرینیان کرد.

 

هەروەها بە هەمان ئامانج، لە میلانۆی ئیتالیا، ئینسبروکی نەمسا و مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا چالاکی ئەنجامدرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin