Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە لۆزانەوە بۆ جنێف ڕێپێوانێک بۆ عەفرین ئەنجام دەدرێت

2018-02-11 09:51:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەزار ڕۆشنبیر، خوێندکار و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە ٣٧ وڵاتی جیهانەوە بە دروشمی "نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێ بگرە لە کۆمەڵکوژیی عەفرین" ڕێپێوانێک لە لۆزانەوە بۆ جنێفی سویسرا ئەنجام دەدەن.

 

بە پێشەنگایەتیی پلاتفۆرمی خوێندکارانی عەفرین لە ئەوروپا، ٨٢ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی سبەینێ ڕێپێوانێک ڕێکدەخەن کە تێیدا هەزار ڕۆشنبیر، خوێندکار و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەشداردەبن و پشتگیریی عەفرین دەکەن.

 

ڕێپێوانەکە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسراوە دەستپێدەکات و وا بڕیارە ڕۆژی ١٦ی شوبات بگاتە بەردەم ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێفی سویسرا و خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام بدرێت.

 

ئەو ڕێپێوانە بە دروشمی "نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێ بگرە لە کوشتاری عەفرین" ئەنجام دەدرێت و بڕیارە بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پرسی عەفرینەوە شەرمەزار بکرێت.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin