Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە بەشداری ٣٢ هەزار کەس کۆنگرەی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد

2018-02-11 10:57:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرەڕای هەموو ڕێگرییەکانی حکومەتی تورک بۆ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە، کۆنگرەکە بە بەشداربوونی ٣٢ هەزار نوێنەر دەستیپێکرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە دەستیپێکرد، کە تێیدا نزیک بە ٢٠ هەزار بەشداربوو ئامادەبوون و دەیان هەزار ئەندامی هەدەپەش لە دەرەوەی هۆڵی بەڕێوەچونی کۆنگرەکە بە خرۆشەوە ئامادەبوون.

 

حکومەتی تورک لە چەند ڕۆژ پێش ئێشتاوە هەموو کارێکی کرد بۆ ئەوەی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان بەڕێوەنەچێت، بەڵام کۆنگرەکە لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد.

 

کۆنگرەکە لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا بە پێشکەشکردنی وتار لەلایەن بەشداربووانەوە بەردەوامە.

 

هەروەها بە هەزاران کەس پێکەوە دورشمی "بژی بەخۆدانی عەفرین و بژی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێنەوە".

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin