Smiley face
Smiley face
Smiley face

کورد نایەوێت خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە بکرێت

2018-02-11 12:15:30



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد


دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نیو کاتژمێری دیکە دواخرا پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: ئێمەی کورد هەموو ڕێیەک دەگرینەبەر تاوەکو دانیشتن دەستپێنەکات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە نەکرێت.


وابڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی هەژماری یاسایی دانێشتنەکە بۆ نیو کاتژمێر دواخرا.


ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە ڕۆژنیوزی وت: دانیشتنەکە دەستیپێنەکرد لەبەر تەواونەبوونی هەژماری یاسایی، بۆیە دانیشتنەکە دواخرا.


وتیشی:" ئەگەر دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە و هەژمار تەواو بێت ئەوا ئێمەی کورد هەموو ڕێیەک دەگرینەبەر تاوەکو دانیشتن دەستپێنەکات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە نەکرێت، تەنانەت ئەگەر بە تێکدانی دانیشتنەکەش بێت".


ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:" ئێمەی کورد لە حەقی کوردستان و پێشمەرگە خۆشنابین و دەبێت بودجەی ١٧% بۆ کوردستان بنێردرێت نەک ١٢،٦٧% ".

 

ئیستا ئارام شیخ محەمەد و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و ئەندامانی کورد له لیژنه ی دارایی په رلەمان و یەکێتی هێزە عێراقییەکان له کۆبوەنەوەدان، کوبوونەوەکە تایبەته بەخستنەڕووی سەرنجەکانی کورد لەسەر پروژه یاسای بودجە.

 


 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin