Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان دەستیان بە سەر تۆپهاوێژێکی سوپای تورکدا گرت

2018-02-11 13:11:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕی سەختی نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک لە گوندەکانی عەفرین بەرەدوامە و شەڕڤانان دەستیانگرت بەسەر تۆپهاوێژێکی سوپای تورک-دا.

 

لە ئەنجامی شەرێکی قوورس، کە لە گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت، گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا.

 

لەو شەڕەدا سوپای تورک و چەتەکانی هەڵهاتن و تۆپهاویژێکی سوپای تورک و ژمارەیەک تەلەفۆنی سوپای تورک کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی شەرا و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت.

 

 

ش.ف

 

 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin