Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدایە

2018-02-12 10:16:47



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دەرەوەی فەرنسا و گەیشتە بەغدا و بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا و لەلایەن هاوتا عێراقییەکەیەوە پێشوازیی کرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ جان ئێف لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن جەعفەرییەوە پێشوازیی لێکرا.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لۆردیان لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەیشتە هەولێر و دوێنێ سەردانی سەرباز و ڕاوێژکارەکانی وڵاتەکەی کرد، بەڵام هەتا ئێستا دیار نییە، کە ئاخۆ وەزیرەکەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات یان نا.

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin