ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر
ژنانی ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسایەکیان ئامادەکردووە بەمەبەستی جێگیرکردنی ڕێژەی ٣٠% بۆ ژنان لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ، ئامینە زیکری، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری ژنی دیکە لە تەلاری پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا ئامینە زیکری قسەیکرد و وتی: پرۆژە یاساییەکمان ئامادەکردووە و ئاڕاستەی لیژنەکانی پەرلەمانی کراوە بەتایبەت لیژنەی یاسایی بەمەبەستی جێگیرکردنی ڕێژەی ٣٠% بۆ ژنان لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن واتە لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکان، هاوشێوەی جێگیرکردنی ڕێژەی ٣٠% ژنان لەناو پەرلەمان.
ئامینە، ئەوەشی خستەڕوو، کە ٦٣ ئەندامی پەرلەمان واژۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە کردووە و داواشی لە نوێنەری سەرجەم حزبە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان کرد، کە پشتیوانیی ئەم پرۆژە یاساکە بکەن، کاتێک دەبرێتە ناو هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان.
جێگای ئاماژەیە، ئەو پرۆژە یاسایە لەکاتی کۆبوونەوەکانی ژنانی سەرکردەی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشور پێشنیارکراوە.
ش.ف