Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێ سەرۆکایەتییەکە سێ مووچە وەردەگرن و خانەنشینانیش هەر چاوەڕێن

2018-02-12 14:34:10



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکەی سێ سەرۆکایەتییەکە و ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند و خانەنشینان-یش سێ مانگە چاوەڕێی مووچەن.

 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەریی دابەش دەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، خانەنشینانی مەدەنیی ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و دوای سێ جار دابەشکردنی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە ئینجا مووچەی خانەنشینیی دابەش دەکرێت.

 

ئەمڕۆش لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە مامۆستای خانەنشینکراو گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە حکومەتی هەرێم ١٦ مووچەی خانەنشینکراوان قەرزارە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin