Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەلیم جبوری کەموکورتییەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراقی ئاشکراکرد

2018-02-12 15:32:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرنای عێراق ڕایدەگەیەنێت:  مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق جێبەجێ نەکراوە.

 

ئەمڕۆ، سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بە غدای پایتەخت کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

سەلیم جبوری لە کۆنگرەکەدا وتی:"پابەندین بەوەی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکان بودجە پەسەند بکەین، بەڵام تا ئێستا مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ جێبەجێ نەکراوە".

 

وتیشی:"پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە تا هەڵبوەشێندرێتەوە، هەروەها ئەو بودجەیەی عەبادی ناردوویەتی بۆ پەرلەمانی هیچ تێبینییەکی کوردی لەسەر نییە".

 

سەبارەت بە کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانیش وتی: ڕێگا بەو پەرلەمانتارانە دراوە کە بڕوانامەی شەشی دواناوەندییان هەیە کە خۆیان هەڵبژێرنەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی زۆرینەی هاوڵاتیان بکەن.

 

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا دەنگی دا بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ ڕۆژی سێشەممە، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە بڕیاربوو پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە ناو کاری دانیشتنەکەوە، بەڵام نەخرا.

 

لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراقدا، ڕێژەی ١٢،٦٧ بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە و کورد و سوننە تێبینی زۆریان لەسەر هەیە و ئامادەنین لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدەن، فراکسیۆنە کوردییەکان بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ١٧% ەوە بۆ ١٢،٦٧ کورد کۆبوونەوەکانی تایبەت بە بودجەی بایکۆت کرد.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin