Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەندین شاری ئەوروپا پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا.. بەوێنە

2018-02-13 09:36:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە چەندین شاری سوید، فەرەنسا و ئەڵمانیا، بە مەبەستی پستگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، خۆپیشاندان ئەنجام درا.

 

ئەمڕۆ ٢٥-ەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورکە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، شەوی ڕابردووش وەک هەموو شەوانی دیکە هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان لە شارەکانی ئەوروپا ڕێپێوانیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە.

 

لە شاری ژۆن کۆپینگی سوید بە پێشەنگایەتی گەنجانی حزبیی سۆسیال دیموکراتی سوید چالاکییەک ئەنجامدرا بۆ پشتگیریکردنی عەفرین، هەروەها لە شاری کونگالڤ کە کەوتووەتە دووریی ٢٠ کیلۆمەتریی یۆتۆبۆری هەر بەو مەبەستە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

 

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، کە ڕێپێوانێک بە دروشمی "هەموو شوێنێک عەفرینە و هەموو ساتێک بەرخۆدانە" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رێکخرابوو، شەوی ڕابردوو لە سێیەمین ڕۆژی ئەو ڕێپێوانەدا بڵاوکراوە بە سەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا و لە کۆتاییدا بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی بە رێپێوانەکە هات.

 

لە شاری پەرپینیانی فەرەنساش خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرا.

 

 

س.حا



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin