Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای باشور بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆک کۆماری دەرکرد

2018-02-13 10:34:36



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا، کە حزبی دەسەڵاتداری ئەفریقای باشورە، بڕیاریدا کە جەیکوب زوما، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور لە کار دووربخرێتەوە، چونکە ماوەی چەند مانگە داوای دەست لە کار کێشانەوەی دەکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەفریقای باشور، بەرپرسە باڵاکانی حزبەکە لە کۆبوونەوەیەکدا کە شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا و تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی خایەند، بەو بڕیارە گەیشتن کە سەرۆک کۆمار لە کار دوور بخرێتەوە.

 

ئەگەر جەیکوب زوما لەگەڵ ئەو بڕیارەشدا دەست لە کار نەکێشێتەوە، دەبێت متمانە لە پەرلەمان وەربگرێت، کە پێناجێت چیدی پەرلەمان دەنگی بداتێ بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا.

 

داواکارییەکان بۆ دەست لە کار کێشانەوەی زووما لە مانگی ١٢-ەوە زۆریان کردووە و گەیشتە ئەو ئاستەی کە لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا دوورخرایەوە، بەڵام ئەو هێشتا دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار نەکێشاوەتەوە.

 

هێشتا جەیکوب زووما هیچ کاردانەوەیەکی پیشان نەداوە بەرامبەر بەو بڕیارە کۆنگرەی نەوتەیی ئەفریقا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin