Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ بایکۆتکردنی دراما تورکییەکان یاداشتێک ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی کرا

2018-02-13 12:05:00



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بۆ بایکۆتکردنی دراما تورکییەکان لە شاشەی کەناڵە کوردییەکانی باشور، یاداشتێک ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی کرا.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گروپی کۆدەنگیی تەندروستکارانی ناڕازیی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی سلێمانی-یان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بەمەبەستی بایکۆتکردنی دراما تورکیەکان.

 

لەو یاداشتەدا، کە لەلایەن بێستون فەتاح، ئەندامی کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا خوێندرایەوە، هاتبوو: وەک بەرەنگاربوونەوەیەک بەرامبەر بە دوژمنکارییەکانی ڕژێمی تورکیا و وەک ئەرکێک دەبوایە بایکۆتی ھەموو بەرھەمێکی تورکی بکرایە.

 

هەروەها، هاتبوو: داوا دەکەین کە بەرھەمە ھونەرییە تورکیەکان لە فلیم و دراما لە کەناڵەکانی ھەرێمی کوردستان کە بووەتە ھۆی تێکدانی بەھا نەتەوەیی و کلتوریی و ئاینیی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگاکەمان و ھیچ کات لەگەڵ دابونەریت و پەروەردەی کۆمەڵگەکەمان یەکناگرێتەوە، بایکۆت بکرێت.

 

دواتر، بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و لاوانی سلێمانی لە کۆنگرەکەدا وتی: داواکەمان وەرگرتووە و دەیبەین بۆ وەزارەت، ھەوڵەدەین ھەر کارێک نەگونجێت لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگەکەمان نەهێڵین دابەزێت.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin