Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێنمایى نوێ بۆ ته‌له‌فیزیۆنه‌کان ده‌رده‌کرێت

2018-02-13 12:53:43



ڕۆژنیوز- ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

وەزیری ڕۆشنبیریى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم، ڕایدەگەیەنێت:"سه‌رقاڵى ده‌رکردنى هه‌ندێک ڕێنمانیین بۆ‌ ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆکان، له‌بوارى دراما و فلیمدا تا به‌شێوه‌یه‌کى تۆکمه‌ و باشتر پێشکه‌ش بکرێت".

 

ئه‌مڕۆ، خالید دۆسکی، وه‌زیرى ڕۆشنبیریى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرد.

 

له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا له ‌قائیمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ، خالید دۆسکى، وتى:"ئامنج لە سەردانەکەمان له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوونە له‌ که‌موکورتییه‌کانیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، هاوکات گوێگرتن له‌و بۆچوون و سه‌ره‌نجانه‌ى هه‌یان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و بوارانه‌".

 

ده‌رباره‌ى داخستنى که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌کان و بوونى سانسۆر له‌سه‌ریان، خالید وتی: ئه‌و که‌ناڵانه‌ چه‌ندین ساڵه‌ مۆڵه‌تیان تازه‌نه‌کردووەته‌وه‌، داوایان لێده‌که‌ن مۆڵه‌ته‌کانیان تازه‌بکه‌نه‌وه‌، بەپێچەوانەوە ڕێکارى یاسایىان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، هه‌ر که‌ناڵێکیش مۆڵه‌ته‌که‌ى تازه‌بکاته‌وه‌ کێشه‌که‌ى چاره‌سه‌رده‌بێت.

 

وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم، وتیشى:"سه‌رقاڵى ده‌رکردنى هه‌ندێک ڕێنمانین بۆ‌ ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆکان، له‌بوارى دراما و فلیمدا تا به‌شێوه‌یه‌کى تۆکمه ‌و باشتر پێشکه‌ش بکرێت".

 

جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا پێشکەشکردنی دراما تورکییەکان لە تەلەفیزیۆنەکانی باشوری ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەر ئەمڕۆش گروپی کۆدەنگیی تەندرواستکارانی ناڕازیی لە شاری سێمانی سەردانی بەڕێوبەری ڕۆسنبیریی شارەکەیان کرد و لە یاداشتێکدا داوایان لە وەزارەت کرد، کە پێشکەشکردنی ئەو درامایانە ڕابگرێت.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin