Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاژک: سیاسەتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی تێکشکاوە

2018-02-13 13:22:02



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆردیناسیۆنی پاژک، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ئەو سیاسەتە تێکشکاوە.

 

ئەمرۆ پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان- پاژک، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک یادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی شەرمەزارکرد و بەرخۆدانی ئیمرالیی بەرز نرخاند.

 

پاژک ڕایگەیاند: ڕێبەرمان لە ڕۆژی دەستپێکەوە بە هەوڵدانێکی مێژوویی تێکۆشان بۆ ئازادیی بەهێزکرد، هێرش و پیلانگێڕییەکانی دژ بە گەلی کورد خستەڕوو، لە دژی ئەو ڕێکخستن و عەقڵییەتە تێکۆشانی خولقاند، ئەو هێزانەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییان ڕێکخست ئێستا لە بەرامبەر بەرخۆدانی ئیمرالیدا تێکشکاون و سیاسەتەکەیان تێکچووە.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر تێکۆشانی ژنان لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین و ڕاگەیەندراوە: ژنانی عەفرین بۆ بەرگری لە خاک و وڵاتی ئازادیان شەڕ دەکەن، ئەوان بڕیاریانداوە کە ئەم قۆناغەی پیلانگێڕیش پووچەڵ بکەنەوە، دایکان و ژنانی عەفرین بە باوەڕ بە ئیرادەی ژن ئەو پیلانگێڕییەی سەر عەفرین تێکدەشکێنن، تێکۆشانی گەلان لە عەفرین ئەو شۆڕشە بەهێزدەکاتەوە کە ئێستا لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە.

 

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: ڕۆحیەتی سەرکەوتن و باوەڕی شۆڕشگێڕانە لە سەرتادسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بلاودەبێتەوە، ئازادی و سەرکەوتنمان بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاهەتایی دەبێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin