Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمیته‌ی شه‌هیدان: بۆ پاراستنی عەفرین و ئازادیی ئۆجالان یەکێتی نەتەوەییمان پێویستە

2018-02-13 13:39:33



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

کۆمیته‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که‌ له‌ که‌رکوک هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین ئیدانە ده‌که‌ن و داوای یه‌کده‌نگیی کورد ده‌که‌ن بۆ پارێزگارییکردن لە عەفرین و ئازادکردنی ئۆجالان.

 

لەکاتێکدا نزیکدەبینەوە لە ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بۆسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، جارێکی دیکە گەلەکۆمەیەکی دیکە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و ماوەی ٢٥ ڕۆژە بەبەرچاوی وڵاتانی دنیا و بە هاوکاریی ڕووسیا، دەوڵەتی تورک لەڕێگای ئاسمانیی و زەمینییەوە هێرش دەکاتە سەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

چنور محه‌مه‌دئه‌مین، بەرپرسی  کۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که‌ له‌ باشوری کوردستان – که‌رکوک بە ڕۆژنیوزی وت:"لە ڕۆژئاوا خۆبەڕێوەبەریی هەیە، تورکی فاشیست ناهێڵێت و ده‌یه‌وێت کوردستان داگیر بکات، بەڵام دڵنیاین خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆناچێت و خۆری ئازادیی لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت".

 

 

چنور، داوای یەکگرتوویی گەلی کوردی کرد لە بەرامبەر هەر هێرشێکی دووژمن، کە دەکرێتە سەر گەلی کورد و وتی:"دەبێت بە یەکگرتوویی عەفرین بپارێزین و ئۆجالان ئازاد بکەین".

 

هەروەها، محه‌مه‌د نه‌ریمان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌ که‌رکوک بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ی تورکیا مه‌حکوم ده‌که‌ین، که‌ هه‌ر جارە و به‌جۆرێک کورد قه‌تل و عام ده‌که‌ن، سه‌رده‌مێک به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه‌ و ئێستاش به‌ناوی فه‌تحه‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌کان هێرشمان ده‌که‌ن سه‌ر، لەکاتێکدا ئێمە سەلماندوومانە ئاشتی و پێکەوەژیانمان دەوێت".

 

 

محه‌مه‌د نه‌ریمان، وتیشی:"دەبێت ڕێپێوانی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌نجام بده‌ین و یه‌کگرتوبین، چونکه‌ تا پارچه‌پارچه‌بین بین زه‌فه‌رمان پێده‌به‌ن و قه‌تڵوعاممان ده‌که‌ن".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin