Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ پشتیوانی عەفرین لە پێنجوێن چادر هەڵدرا

2018-02-13 14:30:52



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

لە شارۆچكەی پێنجوێن بە هەڵدانی چادر پشتیوانی لە بەرخودانی گەلانی عەفرین دەکرێت.

 

ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچكەی پێنجوێن-ی سەر بەپارێزگای سلێمانی، ڕێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر، بە مەبەستی پیشتیوانیكردن لە عەفرین چادریان هەڵدا و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی بە چالاکییەکەیان دەدرێت.

 

دەربارەی چالاكییەكەیان، كاژاو سدیق، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر بە ڕۆژنیوزی وت: وەك دەربڕینی هاوسۆزیی بۆ بەرخۆدانی شەڕڤان لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە پێویستمان زانی هاوشێوەی زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی  دیكەی باشوری كوردستان ئێمەش لە لە شارۆچكەی پێنجوێن ئەم چادرە هەڵبدەین.

 

 

ئاماژەی بەوشكرد: سەرەڕای ئەو كەش و هەوایەی كە ناوچكەی گرتووەتەوە و باران و سەرمایەكی  زۆر هەیە، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكانی سنورەكە سەردانیان كردوین و پیشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دوپاتكردووەتەوە، ت دوو ڕۆژی دیکەش بەردەوام لێرەدەبین و هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكان دەتوانن بێن سەردانمان بكەن و ئەگەر بەوشەیەكیش بێت پشتیوانی بۆ عەفرن دەرببڕن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin