Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەکەکە: سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکدەشکێنین

2018-02-13 14:46:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت، گەلەکۆمەی نێودەدوڵەتی بە هێرش بۆ سەر عەفرین بەردەوامیی هەیە و ڕاشیدەگەیەنێت: عەفرین دەبێتە خاڵی کۆتایی ئەو گەلەکۆمەیە و بەتێکۆشان سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکدەشکێنن و سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست دێنین.

 

 

بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە دەستیپێکردووە: لەدژی گەلەکۆمەی سەر  ٢٠ ساڵە کە گەلی کورد بەرخۆدان دەکات، پشتگیریی هەمووان بۆ تێکۆشانی دژی سیستمی ئیمرالی بەرز دەنرخێنین".

 

هەروەها، هاتووە:" ١٥ی شوبات کە لە سەدەی ٢٠-ەمدا خاڵێکی ڕەشە بۆ مرۆڤایەتی و هەروەها ڕۆژی قڕکردنی گەلی کوردە و شەرمەزاری دەکەین، هەموو ئەو شەهیدانەی لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" بازنەی ئاگرینیان لە دەوری گەلی کورد بۆ بەرگری دروستکردووە بە ڕێزەوە یاددەکەینەوە".

 

لە بەردەوامیدا، پەکەکە ڕایدەگەیەنێت: گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی لە ڕۆژی ٩ی مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٩٨-وە دەستیپێکرد و بووە هێرشێکی پیلان بۆ داڕێژراو لەلایەن مۆدێرنەی جیهانی کاپیتالیستییەوە بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد، ئەو هێرشە لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلەوە داڕێژرا و لە لایەن میسر، یۆنان، ڕوسیا و بەڕێوبەرایەتیی پارتی و یەکێتی بەرێوەبرا و لە ئەنجامدا ئەو هێرشە دژەمرۆیانەیە پێکهات، هەوڵیاندا لەو رێگایەوە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە ناوببەن، بەڵام لە بەرامبەردا بزووتنەوەکەمان بەرخۆدانێکی گیانفیدایانەی کردووە و پیلانگێڕییەکەمان پووچەڵ کردووەتووە.

 

هەروەها، هاتووە: ئەو پیلانگێڕییەی بە درێژەی سەدەیەک بۆ لەناوچوونی گەلی کورد ئەنجامدرا، ئەمڕۆ بە هێرش لە سەر عەفرین لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە بەردەوامیی پێدەدرێت، بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی عەفرین و گەلی کورد دەبێتە خاڵی کۆتایی ئەو گەلەکۆمەیە، ئەو بەرخۆدانەی بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" لە کۆبانێ، سوور و جزیر ئەنجامدرا ئەمڕۆ گەیشتووەتە عەفرین ، بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین بە واتای تێکشکانی هەمیشەیی گەلەکۆمەی لە دژی گەلی کوردە.

 

لە بەشێکی دیکەشدا پەکەکە ڕایگەیاند: پێداگریی لەسەر هێرشی سەر عەفرین، پێداگرییە لە سەر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی و سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کورد، لە ٢٠-ەمین ساڵی ئەو گەلەکۆمەیەدا دەبێت ئەو عەقڵییەتە هەبوونی گەلی کورد و ئازادییەکەی قبوڵ بکات، چونکە لەمەودوا مانەوە لە ناو سیاسەتێکی دیموکراتییدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لەو رێگایەوە ئەگەری دەبێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکدا کە کورد سەرەکیترین ڕۆڵی سیاسەتی دیموکراتی تێدا دەگێڕێت.

 

ڕاگەیەندراوی پەکەکە بەم شێوەیە بەردەوامی پێدراوە: لە دژی ئەو هێرشە دڕندانانەدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەرایەتی، گەریلاکانی و بزووتنەوەی ژنان بەرخۆدانی بەرفراوان کردووەە، ئەو بەرخۆدانە بەشێوەی تیۆری و پراتیک پێکهاتووە، لە باکوری کوردستان شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتی بەرفراوان بووەە، لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ئازادیی پێکهاتووە، لە باشوری کوردستان بەرگری لە دەستکەوتە نەتەوەییەکان کراوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ڕێکخستنێکی گەورە پێکهاتووە، شۆڕشی ئازادیی ژن لە هەر چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەتەوە و لە جیهان و ناوچەکەدا ڕێگای بۆ پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد کردووەتەوە.

 

پەکەکە ئاماژەی بەوەش دا: ڕێبەر ئاپۆ لە دژی تایبەتمەندی ئینکارکردن و نکۆڵیکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەبوونی ئازاد و بەرخۆدانی خولقاندووە، بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی و ئەو گەشەدانانەی ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی دا پێکی هێناون ئەوە دەسەلمێنن، گومانمان نییە کە بە ئەزموونی ١٩ ساڵی ڕابردوو تێکۆشانمان گەورەتر دەکەین و بە تێکۆشانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکدەشکێنن و سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست دێنین.

 

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە: بانگەوازیی هێزەکانی گەریلا و ئەندامانی پارتییەکەمان، ڕێکخراوەکانی ژن و گەنجانمان، گەلەکەمان و دۆستانمان و هەموو هێزە دیموکراتیخوازەکان دەکەین، لە دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیدا تێکۆشانیان چەند ئەوەندە بکەن و سیستمی ئیمرالی پارچەبکەن، داوادەکەین کە بە سەرکەوتن لە بەرخۆدانی عەفرین دا بە داگیرکاری بڵێین نا، بانگەوازی دەکەین کە گەلی کورد و گەلانی تورکیا بە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە خۆیان لە بەڵای فاشیزم ڕزگاربکەن.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin