Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێچیرڤان بارزانی دەست لەکارکێشانەوەی چەند وەزیرێکی پەسەند کرد

2018-02-13 15:37:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

نێچیرڤان بارزانی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتووی پەسەند کرد.

 

ئەمڕۆ، لە نوسراوێکی فەرمیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتووی پەسەند کرد.

 

لە نوسراوەکەدا، دەستلەکارکێشانەوەی هەریەکە لە محەمەد قادر هاودیانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مەولود مراد محیدین وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، هەروەها غازی سەعید سلێمانی وەزیری هەرێم بۆ کروباری کۆچ و کۆچبەران لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەرکرا.

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کە دەبێت وەزیرەکان دەستبەکاربن تاوەکو وەزیرێکی دیکە لە جێگایان بە وەکالەت دەستبەکاردەبێتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ١٧-١-٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر، وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەتی هەرێم راگەیاند.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin