Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشنیاری بلۆککردنی پارەی بەرپرسانی هەرێم درایە عەبادی

2018-02-13 15:57:10



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هۆشیار عەبدوڵا ڕایدەگەیەنێت، وە تاکە چارەسەر بۆ کێشە داراییەکانی ئێستای هەرێم، پێشنیاری بلۆککردن و گێرانەوەی پارەی بەرپرسانیی هەرێممان لە بانکەکانیی دونیا داوەتە حەیدەر عەبادی.

 

ئەمڕۆ هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی بە زمانی کوردی و عەرەبی بەڕێوەبرد.

 

هۆشیار عەبدولا وتی: پێشنیارمان بۆ حەیدەر عەبادی کردووە، کە هەوڵبدات لەڕێگەی حکومەتی ناوەندی و دادگای فیدراڵییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەمانی مووچە، پاشەکەوتیی مووچە و نەفەوتانی پارەی فەرمانبەران، قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر هەرێم، بۆ ئەوەش تەنها چارەسەرمان بە  بلۆککردن و گێرانەوەی پارەی بەرپرسانیی هەرێمە لە بانکەکانیی دونیا زانیوە،هەروەها ئەو موڵکوماڵەش کە بە ناشەرعی پێکیان هێناوە لێیان وەربگیرێتەوە.

 

وتیشی:"داواشمان کردووە، کە بەدواداچوونی ژمارەی بانکی و موڵک و ماڵ، لە ئاستیی سەرۆکی هەرێمی پێشوەوە بۆ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان تا دەگاتە پلەی بەرێوەبەری گشتی، وە بەرپرسانی حزبی دەسترۆیشتوو بگرێتەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin