Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین ڕاگەیەندرا

2018-02-13 17:11:00



ڕۆژنیوز – ئاشی ئەحمەد

 

چادری پشتیوانیی عەفرین لە شارۆچکەی چەمچەماڵ هەڵدرا و تیایدا هاوکاریی بۆ عەفرین کۆدەکرێتەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی چەمچەماڵ-ی سەر بە شاری سلێمانی، لە بەردەم سەرۆكایەتیی زانكۆی چەرموو، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، چادری پشتیوانیی عەفرینیان هەڵدا.

 

عومەری حاجی حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، بە ڕۆژنیوزی وت:"کەمپەینەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی یەکەمدا سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژی دووەمدا سیمینارێک لەسەر ئەو لەشکرکێشییەی کە سوپای تورک و چەتەکانی کردوویانەتە سەر عەفرین".

 

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لە چادرەکەدا کۆمەک هاوكاریی وەك پارە و شیر و خۆراك و جلوبەرگ و پیداویستی جۆراوجۆر وەردەگرین، داوا لە هاوڵاتی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەکەین کە هاوکاریی بگەیەننە کەمپەینەکەمان، دواتریش ئێمە هاوکارییەکان دەگەیەنینە عەفرین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin