Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتاران بۆ دەرکردنی سوپای تورک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا

2018-02-13 18:12:33



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لەسەر ئەو یاداشتەی کە ئەمڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی هەرێم-یان کرد، بۆ دەرکرندی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان، ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پەرلەمانی هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ، ١٠ پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان کرد، تیایدا داوای ئەوەیان کرد کە پەرلەمانی هەرێم بڕیار لەسەر دەرکردنی سوپای تورك لە خاكی هەرێمی كوردستان بدات، ئێوارەی ئەمڕۆش لە بینای پەرلەمان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، گەشە دارا، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وتی: پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان یەک بابەتە، ئەویش دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد.

 

 

جەختیشی کردەوە: پێویستە تەواوی ئەندامانی پەرلەمان جەخت بکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان.

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، یاداشتەکەی ١٠ پەرلەمانتارەکەی خوێندەوە، کە تیایدا هاتبوو: بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، مەترسی ئەو ھێزە لە باشوری کوردستان زۆرتر بووە و ھاوڵاتیانی خستووەتە دڵەڕاوکێوە، ئەم بابەتە پێشوتر لە پەرلەمانەوە بڕیاری بۆ دەرچووە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی تورک سەڕەڕای ئەوەی پابەندی بڕیارەکە نەبووە، ھێز و جەندرمەو تانک و زریپۆشی زیاتریشی ھێناوە و ھاتووەتە قوڵایی باشوری کوردستان.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin