Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک-ی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند

2018-02-13 19:10:27



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا لە عەفرین، چەند هەوڵێکی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ پێشڕەوی تێکشکێندراوە و لە ئەنجامی چالاکی و بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانیشدا، دەیان سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و کوژرانی ٣٧-یان پشتراستکراوەتەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئەنجامی شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەدنراوەکەدا، هاتووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورک بە تۆپی دوورهاوێژ دەوروبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی لە سەنتەری شاری عەفرین بۆردوومان کردوە، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهیدبووە و هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورک گوندی جۆمکا-ی سەر بە عەفرینیان بۆردوومان کردوو و بە هۆیەوە زیانی زۆر بەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەوتووە.

 

ئەوەش هاتووە: لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی گوندی شێخورزێیان کردووە، دواتریش سەرباز و چەتەکانی سوپای تورک هەوڵی پێشەڕوییان داوە بە ئاڕاستەی گوندەکە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بەتووندی وەڵامدراونەتەوە و پاشەکشیان پێ کراوە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە، دواتریش گوندەکە لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردوومان کرا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، سوپای تورک بەبێ وەستان گوندەکانی سنووری شارۆچکەی شییە-ی تۆپباران کردووە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە: لە شەوی ڕابردووەوە تا ئیستا، شارۆچکەی جندرێس و دەوروبەری لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومان و تۆپباران کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی هێرشی زەمینیی سوپای تورک و چەتەکانی بووەتەوە، بەڵام شەڕڤانان بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و تێکیانشکاندوون و ناچار بە پاشەکشێیان کردوون.

 

قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: لە گوندەکانی حاجی ئەسکەندەر و دێربەلوت-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس، لە چالاکی و بەرەنگاربوونەوەکانی شەڕڤاناندا، دەیان سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و کوژرانی ٣٧-یان پشتراستکراوەتەوە.

 

هەروەها، هاتووە: هاوکات گوندەکانی محەمەدیە و دێوا بۆردوومان کراون، لە دەوروبەری گوندی ئاخجەلێ-ی جندرێسیش، شەڕیكی سەخت ڕوویداوە و شەڕڤانان هەوڵی سەربازان و چەتەکانی تورکیان بۆ پێشڕەوی پووچەڵکردووەتەوە و گورزی قورسیشیان لێداون.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin