Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە شەنگال بە رێپێوانێک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا

2018-02-14 10:13:23



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

لە شەنگال ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ئۆجالان و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە ئەنجامدرا.

 

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، هاوڵاتیانی ئێزدی ئێوارەی دوێنێ لە ناوەندی شەنگال ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'بە گیان و بە خوێن لەگەڵتین سەرۆک'، لەبەردەم ناوەندی شارەوانیی شەنگالەوە دەستیپێکرد و تا مەیدانی شەهیدان بەردەوامی هەبوو.

 

چالاکوانان پانکاردی "١٥ی شوبات ڕووڕەشییە" و "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلە"-یان بە دەستەوە گرت و پاش ئەوەی گەیشتنە مەیدانی شەهیدان گردبوونەوە و لەوێ ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ڕهام حەجۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەنەدراوکەدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجالان شەرمەزارکرا و دیاریکرا، کە ئەو پیلانگێڕییە بە مەبەستی تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان ئەنجام دراوە، بەڵام پیلانگێڕییەکە بە بەرخۆدانی ئیمرالی و گەل بەردەوام پووچەڵ کراوەتەوە.

 

هەروەها ئاماژە بەوەشدرابوو: پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجالان وەک کۆمەڵکوژی و فەرمانی سەر کۆمەڵگای ئێزدی دەبینین، ڕفاندنی ئۆجالان بە واتای لەناوبردن و هێرش بۆ سەر گەلانی ژێردەست و کەمینەکانە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای مافەکانی مرۆڤ و یەکێتی ئەوروپا دەکەین، کە لە دژی ئەو کردەوە نایاساییانەی بەرامبەر بە ئۆجالان هەڵوێست پیشان بدەن، بانگەوازیی هەموو ئازادیخوازانی جیهانیش دەکەین، کە پشتگریی ڕێبەری پەکەکە بکەن.

 

ڕێپێوانی هاوڵاتیانی ئێزدیی لە ژێر بارانێکی توند دا ئەنجامدرا و بە دروشمی بژی بەرخۆدانی ئیمرالی و بژی سەرۆک ئاپۆ و بمرن هێزە پیلانگێڕەکان کۆتایی پێهات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin