Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی که‌رکوک: ئۆجالان گەورەترین خەباتی بۆ ئازادیی ژنان کردووە

2018-02-14 10:22:59



ڕۆژنیوز - که‌رکوک

 

ژنە چالاکوانێک دەڵێت، کە وابه‌ستە کردنی ئازادیی کۆمه‌ڵگا به‌ ئازادیی ژنه‌وه‌، گه‌وره‌ترین خەباتی ئۆجالانه‌ بۆ ئێمە، چالاکوانێکی دیکەش دەڵێت:"ڕێبه‌ر ئاپۆ شۆڕشی سه‌ده‌ی 21ی گه‌لی کوردی ده‌ستپێکردووه‌، که‌ ژنان پێشه‌نگایه‌تی ده‌که‌ن".

 

سبەینێ ١٩هەمین ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی دژبە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)یە، کە تیایدا لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لە کینیا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا.

 

لەوبارەیەوە، شه‌نگه‌ ڕزگار، ئه‌ندامی ڕێکخراوی ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ر، بە ڕۆژنیوزی وت:"ڕێبه‌ر ئاپۆ توانی ڕێبازێک دابنێت بۆ به‌ڕێوەبردنی گه‌لانی جیهان، ئه‌ویش سیستمی خۆبه‌ڕێوەبه‌ری دیموکراتیانه‌ بوو، ئه‌مه‌ش ته‌نگی به‌ دوژمنانی ئازادیی هه‌ڵچنی تا گەیشتە ئه‌وەی‌ لە‌ گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تییدا ڕفێندرا".

 

 

ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری تێزه‌کانی ئۆجالان له‌سه‌ر ژنان، شه‌نگه‌ وتی:"سه‌رۆک ئاپۆ ده‌ڵێت تا ژن ئازاد نه‌بێت کۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت، وابه‌ستە کردنی کۆمه‌ڵگا به‌ ئازادیی ژنه‌وه‌، گه‌وره‌ترین خه‌باتی ئۆجالانه‌ بۆ ژنان به‌گشتیی، بۆیە ده‌بێت خاوه‌نداریی له‌ فکر و ڕامانی ئۆجالان بکه‌ین و به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئەو خۆمان بەڕێکخستن بکەین و کۆمەڵگا بەڕێوەببەین".

 

هەروەها، دلڤان ئه‌کره‌م، ئه‌ندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە ڕۆژنیوزی وت:"ئامانج له‌ ده‌ستگیرکردنی ئۆجالان له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو، به‌ڵام ئەو پیلانە سه‌ری نه‌گرت و ئێستا به‌هێزترین هێز و نه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لی کورده‌".

 

 

دلڤان، وتیشی:"ڕێبه‌ر ئاپۆ شۆڕشی سه‌ده‌ی 21ی گه‌لی کوردی ده‌ستپێکردووه‌، که‌ ژنان پێشه‌نگایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌و شۆڕشه‌ بۆته‌ مۆدێلێکی جیاواز و سه‌رده‌میانه‌ له‌ هه‌موو جیهان، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان یه‌ک ده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بین بۆ سه‌رخستنی، که‌ خۆی له‌ خۆبه‌ڕێوەبەر‌ی دیموکراتی ده‌بینێته‌وه‌".

 

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی تورک سەرەڕای دەستگیرکردنی، گۆشەگیرشی خستووەتە سەر ئۆجالان و لە ڕۆژی ٢٧ی تەموزی ساڵی ٢٠١١وە ڕێگا بە پارێزەرەکانی نەدراوە، کە سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.

 

هەروەها، له‌ ٥ى نیسانى ٢٠١٥ ده‌وڵه‌تی تورک بەتەواویی گۆشه‌گیریی خستووەته‌ سه‌ر ئۆجالان و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ک جار و له‌ ١١/٩/٢٠١٦ محه‌مه‌د ئۆجالان-ی برای سه‌ردانی ئیمراڵی کردووه‌ و چاوی پێیکه‌وتووه‌، له‌ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئۆجالان نییه‌ و هیچ په‌یامێکی ئۆجالان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin