Smiley face
Smiley face
Smiley face

"سەرکەوتنی عەفرین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ناچار بە هەڵوێستی نوێ دەکات"

2018-02-14 11:27:30



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم

 

هاوڵاتیانی شارۆچکەی سۆران، دەڵێن، کە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیی لەسەر عەفرین هەیە و بە تێکچوونیشی کورد پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، هاوڵاتییەکیش دەڵێت:"عه‌فرین سه‌رده‌که‌وێت و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ناچار به‌ هه‌ڵوێستی نوێ ده‌کات".

 

بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین لە دژی داگیرکاریی و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی ٢٦ هەمیندایە و گورزی توند لە سوپای تورک و چەتەکانی دەدەن، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر-یش لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

که‌لسوم گه‌زنه‌یی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئایلان بۆ داکۆکیی له‌ مافی منداڵان، یەکێک لەو هاوڵاتیانەیە و وتی:"ئه‌و لێک نزیکبوونه‌وه‌ی ڕوسیا و تورکیا و ئێران له‌سه‌ر عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌یه‌ تورکیا پاڵپشتی له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بکات و له‌ به‌رامبه‌ردا ڕوسیا عه‌فرین بفرۆشێت به‌ تورک، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ سه‌رکه‌وتوو نابێت، چونکه‌ هێشتا ڕوسیا ڕووداوی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی له‌بیرنه‌کردووه‌".

 

 

کەلسوم، بەراوردکارییەکی کرد لەنێوان عەفرین و کەرکوک و وتی:" ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕی خاک و به‌رگرییه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک، بەڵام ئه‌وه‌ی له‌ که‌رکوک ڕوویدا شه‌ڕی بیره‌ نه‌وتییه‌کان و ئیمتیازات بوون، بۆیە عه‌فرین سه‌رده‌که‌وێت و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ناچار به‌ هه‌ڵوێستی نوێ ده‌کات".

 

کەلسوم گەزنەیی، پیشێوابوو، کە بە شکستهێنانی تورکیا کورد ده‌چێته‌ قۆناغێکی تری تێکۆشان له‌ پێناو ماف و ئازادییه‌کانی.

 

هەروەها، نەجات یوسف، چاودێری سیاسیی ڕایگەیاند:"وەک ‌ چۆن شه‌ڕڤانان سه‌رکه‌تووبوون به‌سه‌ر داعشدا، کە دڕنده‌ترین ڕێکخراوی  تیرۆرستییە، ئاواش له‌ به‌رامبه‌ر تورکیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  بنه‌ما فکریی و شۆڕشگێریه‌کانی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوا".

 

 

خاڵس فکری، خۆبه‌خش له‌ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئه‌رکی هه‌موو ئازادییخوازێکه‌ پشتگیریی له‌ عه‌فرین بکات".

 

 

خاڵس، وتیشی:"پێویسته‌ باشوری کوردستان به‌ کرده‌وه‌ پشتگیریی له‌ ڕۆژئاوا بکات، نه‌ک ته‌نیا بە هه‌ڵوێست و لێدوان، وه‌ به‌ تایبه‌ت پێویسته‌ په‌رله‌مان فشاری هه‌بێت بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان و گه‌یاندنی هاوکاریی بۆ شه‌ڕڤانان".

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin