Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوسەرۆکی شارەوانیی گیادینی ئاگری زیندانی کرا

2018-02-14 12:48:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

غەزەل ئاراس، هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی گیادینی سەربە ئاگری، کە ڕۆژی ٩ی شوبات دەستگیرکرابوو زیندانیکرا.

 

ئەمڕۆ هاوسەرۆکی شارەوانی گیادین کە بە بەهانەی ئەوەی ڕۆژی ٩ی شوبات بەشداری مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمێک بووە ڕەوانەی زیندانی پانتۆس کرا.

 

غەزەل ئاراس، هەر ڕۆژی ٩ی شوبات لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو، پاشان لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکاندا هێڵدرایەوە تا ئەمڕۆ زیندان کرا.

 

پێشتریش غەزەل ئاراس لە ساڵی ٢٠١٦دا زیندانی کرابوو، دواتر لە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا ئازادکرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin