Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەشە: لە دژی پیلانگێڕیدا تێکۆشانمان بەرفراوان دەکەینەوە

2018-02-14 13:18:53



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
 

یەژەشە لە ساڵیادی ١٥ی شوباتدا ڕایگەیاند، کە لە دژی پیلانگێڕی تێکۆشان بەرفراوان دەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"تێکۆشانی ژیانی ئازاد بە پێشەنگایەتیی ژنان گەورە بووەتەوە و بە هەموو شێوازەکان لە هەوڵداندایە کە بگاتە ئامانجەکانی، چالاکییەکان لە دەستپێکی پیلانگێڕییەکەوە تا ئێستا سەلاماندوویانە کە دوژمن ناتوانێت ئیرادەمان تێکبشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ بە داڕشتنی پارادایمی نەتەوەی دیموکرات ئەو پیلانگێڕییەی فاشیزمی پووچەڵ کردەوە".

 

لە بەشێکی دیکە ی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا باجی قورسماندا، لە پاش فەرمانەکەوە بە فەلسەفەی ئازادیی ژن و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکخست و لەو رێگایەوە پێوەرەکانی ژیانێکی نوێمان ناسی.

 

فەرماندەیی یەژەشە بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕاگەیەندراوەکە هێناوە: ئێمە وەک ژنانی ئێزدی تێکۆشانمان لە دژی پیلانگێڕیدا بەرفراوان دەکەین و ئاڵای تێکۆشان کە لە زیلان، بێریڤان، دەلال، ئاڤێستا و بارین وەرمان گرتووە بۆ سەرکەوتن و داهاتوویەکی ئازاد تا دیداری ڕێبەرایەتی دەبەین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin