Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی لۆزان - جنێف لە سێیەمین ڕۆژیدایە

2018-02-14 14:19:35



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێپێوانی درێژمەودای لۆزان بۆ جنێف بۆ پشتگیریی عەفرین و ئازادیی ئۆجالان لە سێیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

خولی دووەمی ڕێپێوان چالاکوانانی ئینتەرناشاڵ ئەمڕۆ لە سێیەمین ڕۆژیدا لە نێوان لۆزان و جنێف دا بەرەو ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف-ی سویسرا بەردەوامە.

 

ڕێپێوانی ٢٠٠ چالاکوانی ئینتەرناشناڵ، کە لە ٣٧ وڵاتی بیانییەوە بۆ ئازادیی ئۆجالان و ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر عەفرین لە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لە لوکسۆمبۆرگەوە دەستپێکردووە، شەوی ١١ی مانگ گەیشتنە لۆزان و زیاتر لە هەزار کەسی دیکە لەگەڵیان بەشداری ڕێپێوان بوون.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەو چالاکوانانە دەستیان کردەوە بە ڕێپێوان و بە وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانە و دروشم ڕێپێوانەکەیان بەرەو جنێف دەستپێکردەوە.

 

چالاکوانە بیانییەکانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە ڕایانگەیاند، کە داگیرکاریی عەفرین هاوکات هێرشێکە بۆ سەر هەموو بایەخە مرۆییەکان.

 

ئەو چالاکوانانە ئەمڕۆ پاش پێوانی ١٧ کیلۆمەتر دەگەنە شاری کوپەی سویسرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin