Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک له‌سه‌ر ١٥ى شوبات ڕاگه‌یه‌ندراێکى بڵاوکرده‌وه‌

2018-02-14 14:38:47



ڕۆژنیوز- ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان – ڕژاک له‌سه‌ر پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوبات ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ لایه‌ن ئێمه‌ی ژنانه‌وه‌ تێکۆشان له‌ دژی پیلانگێڕیی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌نجام بدرێت.


ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان – ڕژاک، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تى 15ى شوبات ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌.


ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌ڵێت: "له‌ ئافرێنه‌ری ڕێگای ژیانی ئازاد و به‌رخۆدانی مه‌زنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، به‌ ڕێزه‌وه‌ سڵاو ده‌که‌ین، به‌ پێشه‌نگایه‌تی به‌رخۆدانی مێژوویی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌لی کورد و ژنان ئامانج و ڕێبازی پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تیان ئاشکرا کرد، هه‌ر ساڵ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی به‌هێز ئه‌م پیلانگێڕییه‌ پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌، ڕۆژ به‌ڕۆژ زۆردارن و خائینان لاوازتر ده‌بن و کۆتا ساته‌کانی ژیانیان ده‌ژین".


له‌ به‌شێکی دیکه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌: "شه‌هید ئاڤێستا و بارینه‌کان به‌ که‌سایه‌تی خۆیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئیمراڵیان کرد، وه‌ک چۆن له‌ به‌رامبه‌ر پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ سه‌دان مرۆڤ خۆیان کرده‌ حه‌ڵقه‌یه‌کی له‌ ئاگر و ووتیان ئێوه‌ ناتوانن ڕۆژی ئێمه‌ تاریک بکه‌ن، ئه‌مڕۆش ژنانی شۆڕشگێڕ به‌ فیداکردنی خۆیان سه‌لماندیان که‌ دوژمنان ناتوانن ده‌ستێوه‌ردانی سیسته‌م و ژیانێک بکه‌ن، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئاواکراوه‌". 


له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: "پێویسته‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌ی ژنانه‌وه‌ تێکۆشان له‌ دژی پیلانگێڕی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌نجام بدرێت و ده‌توانین خاوه‌نداریه‌تی بکه‌ین له‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ، ژیانی ئازاد و سیسته‌می دیموکراتیکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، بۆ گۆڕانکاری سیسته‌م و سیاسه‌تی بێ ئیراده‌کردنی گه‌ل ته‌نیا ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆیه‌".


ماوه‌ى ١٩ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که‌، که‌ ڕۆژى ١٥ى شوباتى ساڵى ١٩٩٩ له‌ نایرۆبى پایته‌ختى وڵاتى کینیا به‌ پیلانێکى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستگیرکرا و له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا له‌ زیندانى ئیمرالى زیندانى کراوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin