Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌نه‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات چالاکییه‌کان بۆ عه‌فرین فراوانتر بکرێن

2018-02-14 16:25:23



ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر


کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان – که‌نه‌که‌ له‌ شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کۆبووه‌وه‌ و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى که‌نه‌که‌ش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت چالاکییه‌کانى باشورى کوردستان بۆ عه‌فرین فراوانتر بکه‌ن.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ شاری ھه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌لایه‌ن کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بۆ به‌شێک له‌ حزبه‌ سیاسیه‌کانی باشور و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی ڕێکخرا.


سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی کۆبوونه‌وه‌که‌، نیشتیمان که‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: به‌ پێویستمان زانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ بۆ حزبه‌ سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ باشور ئه‌نجام ده‌درێت فراوانتر بکرێن، تاوه‌کو ھێزی فشار دروست بکرێت له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیی .

 


وتیشی: له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشنیاری باشى نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی کرا، چونکه‌ ھه‌مووان چالاکی پشتیوانیان ئه‌نجام داوه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابروو، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شکراوه‌ که‌ چۆن ڕه‌وه‌ندی کوردی فشار له‌سه‌ر وڵاتانی زلھێز دروست بکه‌ن.


باسی له‌وه‌شکرد: خاڵێکی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو، که‌ ھیچ چالاکییه‌ک به‌ حزبیی نه‌کرێت و ته‌نھا له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌یی بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin