Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ قه‌ڵادزێ به‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک ١٥ى شوبات شه‌رمه‌زار کرا

2018-02-14 17:50:06



ڕۆژنیوز ــ عه‌لی قادر 


به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى قه‌ڵادزێ و چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵات له‌ قه‌ڵادزێ به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ى شوبات، گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو باخی گشتی شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ى شوبات شه‌رمه‌زارکرا و پشتیوانى به‌رخۆدانى عه‌فرین-یش کرا.


سه‌ره‌تای گردبوونه‌وه‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێده‌نگیی وه‌ستان بۆ گیانی پاکى شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد و دواتر زاگرۆز سنه‌ چالاکوانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵات به‌یاننامه‌ی گردبوونه‌وه‌که‌ی خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا هاتبوو: " ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ پیلانگێڕییه‌کى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ساڵى ١٩٩٩ ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستى تورکیا کرا".

 


باس له‌وه‌ش کرا: "فاشیزمی تورکی به‌ سه‌رکردایه‌تی ئاکه‌په‌ و ئه‌ردۆغانی فاشیست به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین و ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی کورد له‌ ڕۆژئاوا له‌ناو ببه‌ن".


ئه‌وه‌ش هاتبوو: "ئێمه‌ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ئه‌که‌ین، ئێمه‌ پاڵپشتی خۆمان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌".

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin