Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌ به‌رپرسیارێتى چالاکییه‌که‌ى زاخۆى له‌ ئه‌ستۆ گرت

2018-02-14 18:36:51



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه‌ به‌رپرسیارێتى ئه‌نجامدانى چالاکییەکه‌ى زاخۆى پارێزگاى دهۆکى گرته‌ ئه‌ستۆ و ڕایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌که‌دا ٢٢ سه‌ربازى تورک کوژراون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل – هه‌په‌گه‌، به‌رپرسیارێتى ئه‌و چالاکییەى گرته‌ ئه‌ستۆ، که‌ دوێنێ له‌ سنورى زاخۆ له‌ بادینان دژى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیی سوپاى تورک ئه‌نجامدرا.


هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌: ڕۆژى ١٣ى شوبات هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازیی سوپاى تورک له‌ گردى بیێ له‌ نزیک شاره‌دێى به‌گۆڤا سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى زاخۆ له‌ پارێزگاى دهۆک، چالاکییه‌کى فراوانیان ئه‌نجامدا.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ هه‌شت لاوه‌ هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاکه‌ و دوو تانک و زرێپۆشێکیان تێکشکاندووه‌ و ئاگر له‌ به‌شێکى زۆرى باره‌گاکه‌ که‌وتووه‌ته‌وه‌.


هه‌په‌گه‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌: "به‌پێى زانیاریه‌کان، که‌ به‌ ده‌ستى ئێمه‌ گه‌یشتوه‌ له‌و چالاکیه‌دا ٢٢ سه‌ربازى سوپاى تورک کوژراون و زیاتر له‌ ١٠ سه‌ربازیش بریندار بوون".


هه‌روه‌ها هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، که‌ دواى چالاکى گه‌ریلاکان، سوپاى تورک ده‌ستى کردوه‌ به‌ بۆردوومانى ناوچه‌که‌.


هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: ڕۆژى ١٢ى و ١٣ و ١٤ى ئه‌م مانگه‌ فڕۆکه‌کانى سوپاى تورک بۆردوومانى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin