Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌مچه‌ماڵ، ڕێپێوانێک دژى پیلانگێڕیى ١٥ى شوبات به‌ڕێوه‌چوو

2018-02-14 19:29:19



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د


له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ به‌شداری جه‌ماوه‌رێکى زۆر ڕێپێوانێک دژى ١٩ هه‌مین ساڵه‌ى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوبات به‌ڕێوه‌چوو.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌به‌ستى شه‌رمه‌زارکردنى ١٩ هه‌مین ساڵه‌ى پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى ئۆجالان، ڕێپێوانێک ئه‌نجامدرا.


دواى ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر گه‌یشتنه‌ به‌رده‌م باخچه‌ى چه‌رموو گردبوونه‌وه‌ و نه‌واد به‌کر هاوسه‌رۆکى هه‌رێمى که‌رکوکى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى قسه‌ى کرد و وتى: "ئه‌و پیلانگێڕییه‌ى ١٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، دژى میلله‌تى کورد به‌ ته‌نها نه‌بوو، به‌ڵکو دژى مرۆڤایه‌تى کراوه‌، بۆیه‌ ئه‌و ١٩ ساڵه‌ به‌رخۆدانى ڕێبه‌ر ئۆجالان، وه‌ک مانیفێست و وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت". 

 


وتیشى: پرسى هێرشى فاشیستیانه‌ى تورکیا بۆ عه‌فرین، پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ته‌نها ته‌ڤگه‌رى ئازادیى خاوه‌نى نییه‌، به‌ڵکو پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک خۆى به‌ خاوه‌نى بزانێت و پشتیوانى لێبکات، بۆیه‌ داواى له‌ هه‌موو گه‌لى کورد ده‌که‌ین فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ئامانجى وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشه‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌کرێته‌سه‌ر عه‌فرین.


دواتر هۆگر حسێن وتارى گه‌نجانى وڵاتپارێزى خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا هاتبوو: به‌ توندى هێرشى سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.

 


ئه‌وه‌ش هاتبوو: به‌رخۆدانى ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌بێت هه‌موو کارێک بکه‌ین بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، چونکه‌ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادیى گه‌لى کورد و گه‌لانى ناوچه‌که‌یه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin